مامۆستا غەمبار سابر


من ناوم مامۆستا غەمبار سابر ئەحمەدە، مامۆستای وانەی کوردیم لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان ،

بەکالیۆرۆسم هەیە لە زمانی کوردی

سیانزە ساڵ ئەزمونی وانە وتنەوەم هەیە

تا ئێستا هەزاران کەسم ناردووەتە زانکۆ و پەیمانگاکان

سەدان کەس لەسەر دەستی من نمرەی تەواویان لە کوردی هێناوە

وانەکان بە زمانی خوێندکاران شی دەکەمەوە

دەیبەستمەوە بە ژیانی ڕۆژانە

ئەتوانم لە ماوەیەکی زۆر کەم خوێندکارەکەم تێبگەیەنم ، چونکە هەمیشە وەک هاوڕێ بووم لەگەڵیان ، خوێندکارەکانم خۆش ئەوێت چونکە بە داهاتووی ئەم میللەتەیان ئەزانم

بیر و باوەڕم وایە ئەم وڵاتە بەم خوێندکارانە بەرەوپێش ئەچێت کە ئێستا لە بەر دەستی مندان

بۆ نمرەی ١٠٠ وانە بە خوێندکارەکانم ئەڵێمەوە ، کوردی وانەیەکی خۆشە و هەموو ساڵێک نمرەیەکی زۆر بەرزی تیا یەت ، گەر بزانین چۆن سەعی تیا بکەین و چۆن کۆنتڕۆڵی ئەدەب و ڕێزمان بکەین

ئەمساڵ لە پڕۆژەی ستەی هۆمەوە لەگەڵتان ئەبم ، خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم خوێندکارەکانم هیچ کێشەیەکی هاتوچۆ و سەرما و گەرمایان بۆ دروست نەبێت و بە ئاسانی و باشترین کوالتی لە ماڵەوە وانەکانیان بخوێنن

ئێمە وەک پەیمانگای هیوای تۆ ، باشترین پێشکەشی خوێندکارانمان ئەکەین




Choose a Pricing Option

خۆت بەدوور بگرە لە بردن و کۆپیکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی ستەی هۆم 

ستەی هۆم لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەستگای زانیاریەوە بە فەرمی سەپۆرت ئەکرێت و مافی کۆپی ڕایتی لەسەرە ، بڵاوکردنەوەی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ڕوبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوەت ئەکاتەوە